جەی. دی. ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ناچێتە ناو شەڕێکی درێژخایەنەوە و دڵنیایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕێگە نادات جەنگی لەگەڵ ئێران ببێتە “زەلکاوێک” کە ئەمریکا بۆ چەندین ساڵ بەبێ ئەرک، ئامانج یان دیدگایەکی ڕوون تێیدا گیر بخوات. بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە لە ئەگەری شکستهێنانی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران، هێشتا بژاردەی سەربازی بەدوور نازانرێت.ڤانس ڕۆژی سێشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “یو ئێس ئەی تودەی” گوتی: “زۆر دڵنیام کە ساڵێکی دیکە باس لە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران ناکەین، و بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخە چەندین ساڵ بەردەوام نابێت.”هەروەها ڕوونیکردەوە کە “ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ئێران نابێتە جەنگێکی درێژخایەن وەک ئەوەی لە عێراق و ئەفغانستان ڕوویدا، هەرچەندە دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان هێشتا بەردەوامن و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
