بەپەلە : حاجی ئاسۆ لەسەر ئەم کۆمێنتە کوژراڕۆژی 1 ی شوبات مەسرور بارزانی لەشاری هەولێر تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەو کارەساتە دانا و دواتر لەپەیجی تایبەتی خۆی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لەو یادە دانا ..بەپێی زانیاییەکان حاجی ئاسۆ کە کادر و پێشمەرگەی دێرینی پارتییەوە ، لەکۆمێنت بۆ مەسرور بارزانی نوسیووە ” بەداخەوە ئێمەی پارتی هەتاکو نەکوژرێین حبزەکەمان قەدرمان نازانێ ، ئێمە ئەمرین و براگەورەش لەناو ژنان یادمان دەکاتەوە”بەپێی زانیارییەکان ئەو کۆمێنتەی حاجی ئاسۆ بووەتە هۆکاری توڕەیی بەرپرسانی پارتی و هەر ئەوکات فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە ..زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پاراستن لەڕێگەی حەسەن جەباری کارگێڕی لقی 4 ی پارتییەوە پلانیان بۆ دەستگیرکردنی حاجی ئاسۆ داناوە بەجۆرێک کە هەستی پێ نەکرێت هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەو کۆمێنتە بووە ..هەر بۆیە دوای تێپەڕبوونی 2 مانگ بەسەر نووسینی ئەو کۆمێنتەدا بەفەرمانی پاراستن حەسەن جەباری بەبیانووی مامەڵەیەکی ئیداری حاجی ئاسۆ دەنێرێتە شاری هەولێر و لەبازگەی دێگەڵە ناوبراو لەلایەن هێزێکی ئاسایشی پارتییەوە دەڕفێندرێت و بۆ ماوەی 64 ڕۆژ بێسەروشوێن دەکرێت و کەس نازانێت لەکوێیە ..تاکو دوێنێ تەلەفۆن بۆ کەسوکارەکەی دەکرێت و پێیان دەوترێت ، حاجی ئاسۆ لەزیندان خۆی کوشتووە و وەرن تەرمەکەی ببەنەوە بۆ سلێمانی وێنەکە لە کۆمێنتە👇
